ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

چارەنووسی خولی بەلجیکا یەکلایی نەبووەتەوە

یاریگا
پاش ئەوەی ئەنجومەنی خولی بەلجیکی پێشنیاریان کرد کە کۆتایی بەم وەرزەی خولی نایابی وڵاتەکەیان بێنن، رووبەرووی کاردانەوەی توندی سەرۆکی یوێفا بونەوە.

ماڵپەری EWNـی بەلجیکی بڵاوکردەوە دوای پێشنیارەکەی ئەنجومەنی خولی نایابی وڵاتەکەیان بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەم وەرزە، هەر زوو ئالێکساندەر چێفرین سەرۆکی یوفا کاردانەوەی پیشاندا و رایگەیاند پەلە کردن لەم بریارە لەوانەیە باجێکی قورسی بە دواوە بێت، هەربۆیە فێدراسیۆنی وڵاتەکەیان ئەم پێشنیارەی ئەنجومەنی خولی وڵاتەکەیانی رەتکردووەتەوە و چاوەڕێ بریارەکانی یوفا دەکەن.

چەند رۆژێک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە گوایە بە هۆی تەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولی بەلجیکی کۆتایی پێ هێنراوە و ناسناوەکەش پێشکەش بە پێشەنگی خوڵ کلەب بروج کراوە، بەڵام خۆی تەنها پێشنیارەک بووە و بریاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.

Back to top button