ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی یاریزانێلی فیۆرێنتینا سێ یاریزانی خۆی دەکاتە قوربانی

یاریگا
کارگێری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا لە پێناو گواستنەوەی فێدریکۆ کیێزا سێ یاریزانی یانەکەیان پێشکەش بە ڤیۆلا بکەن.

کەناڵی سپۆرت میدیا سێت بڵاویکردووە کە نێرازۆری دەیانەوێت هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکاری یانەی فیۆرێنتتینا بگوازنەوە یانەکەیان و ئەو یانەیەش بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەیان داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، بەڵام یانەکەی شاری میلان ئامادەیە سێ یاریزانی یانەکەی واتە ناینگۆلان کە بە شێوەی خواستن لە کالیاری یاریی دەکات، هەروەها ڤیکتۆر مۆزێس کە بە شێوەی خواستن لە یانەکەیان یاریی دەکات و هێنریک دابێرت کە ئەمیشیان بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئەم یانەیە دەکات لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆش پێشکەشیان بکات.

ڤیکتۆر مۆزێس بە خواستن لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە ئینتەر کردووە و لە ئەگەر گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی فیۆرێنتینا، ئەوا ئینتەر ئەو یاریزانە دەکات هەمیشەیی و دەدات بەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button