ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فلیک بووە راهێنەری هەمیشەیی بایەرن

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن  رایگەیاند هانسی فلیک وەکو راهێنەری هەمیشەیی یانەکە دیاریکراوە.

فلیک وەک راهێنەرێکی کاتی جێگەی نیکۆ کۆڤاچی گرتەوە، بەڵام بەرەو پێشڤەچوونەکانی ئەو یانەیە لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە بووە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ٢٠٢٢ لەگەڵدا واژۆبکرێت.

بەڕێوبەری بایەرن هاینز رۆمەنیگە لەوبارەیەوە وتی “یانەکە گەشەی کردووە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا و یارییەکی جوان  ئەنجام دەدەین و ئەنجامەکانیش باشن”.

راهێنەرەکەش وتی “دڵخۆشم بە کارکردن بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ ستافەکەم و ئەم تیپە. پاش گفتوگۆیەک لەگەڵ رۆمەنیگە، ئۆلیڤەر کان و حەسەن سالیهەمیدزیج بە متمانەیەکی هاوبەش ئەم بڕیارە درا. دڵنیام دەتوانین دەستکەوتی زۆرمان هەبێت بەیەکەوە”.

فلیک لە کۆی ٢١ یاریدا توانیویەتی ١٨ یاری بۆ بایەرن بباتەوە و ئەو یانەیە بگەیەنێتە پێشەنگی بۆندزلیگا بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ پلەی دووهەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button