چامپیۆنزلیگخوله‌کانی دیکەگرنگترین

سەرۆکی یوفا هەڕەشەی سڕکردن لە یانەکانی بەلجیکا دەکات

یاریگا-ئەلیکساندەر چێفیرین سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا رایگەیاند سزای یانەکانی بەلجیکا دەدەن ئەگەر ئەو خولە لە ئێستاوە کۆتایی پێبهێندرێت.

وابڕیارە بەلجیکا ببێتە یەکەم وڵات کە ئەم وەرزەی خول بەکۆتا بهێنێت و ناسناوەکەش بدات بە کلەب بروج کە لە پێشەنگدابوو بە جیاوازی ١٥ خاڵ لەگەڵ پلەی دووهەم.

ئەلیکساندەر بۆ زێد دی ئێفی ئەڵمانی وتی ” پێم وانیە بڕیارێکی راست بێت، هاوبەشی رێگایەکی یەک لایەنە نیە، ناکرێت داوای هاوکاری بکەیت بەڵام دواتر بەدڵی خۆت بڕیارێک بدەیت  کە بۆت بگونجێت. یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا و هەر فیدراسیۆنێکی دیکە کە بیەوێت ئەم کارەبکات خۆیان دەخەنە ژێر مەترسی دوورخستنەوەیان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکانی ساڵی داهاتوو. ئارەزووی ئێمە ئەوەیە هەموو خولەکان تەواوبکرێن تەنانەت ئەگەر ماوەیەکی زۆر بخایەنێت و یارییەکان بێ هاندەر بەڕێوەبچن”.

سەرۆکەکە وتیشی چاویان لەوەیە بتوانن لە مانگی شەش و حەوتدا خولەکان ئەنجام بدرێن و بەر لە مانگی هەشت تەواوبکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button