ئیتاڵیاگرنگترین

کوڕەکەی ماڵدینی چاک بووەتەوە

یاریگا-دانیێلی ماڵدینی کوڕی پاوڵۆ ماڵدینی ئەفسانەی مێژوویی میلان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بووەتەوە .

ماڵدینی بچووک و گەورە بەیەکەوە تووشبوون، بارودۆخی باوکی بەرەو باشتر دەچێت و خۆشی چاک بووەتەوە. ناوبراو کە هاوشێوەی باوک و باپیری یاریزانی میلانە، وتی “ئێستا باشم من، هیچ کامێک لە نیشانەکانم نەماوە و ئامادەم بگەڕێمەوە مەشقەکان

دانیێل تەمەنی ١٨ ساڵە و لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات، ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد جگە لە باوکی لە میلان مامۆستایەکی دیکەشی هەیە کە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجە و وتی ” ئیبراهیمۆڤیج زۆر ئامۆژگاریم دەکات لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا. هەڵگرتنی میراتی باوکم و باپیرم  بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە و لە ئێستاوە فشارێکە لەسەرم کە باشتربم”.

ماڵدینی یەکەم یاری خۆی بۆ تیمی یەکەمی میلان بەرامبەر ڤێرۆنا لە مانگی ٢ کاتێک ١-١ بەرامبەربوون بەڵام دواتر بەهۆی راگرتنی خولەکان هاوشێوەی یاریزانانی دیکە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button