ئیتاڵیاگرنگترین

سەرۆکی تۆپی پێی ئیتاڵیا وادەی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی خول رادەگەیەنێت

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی نایەوێت ناسناوی خولی پلە یەکی ئیتاڵی پێبدرێت لەباری هەڵوەشاندنەوەی خولەکە و لە کۆتایی مانگی پێنجیش یارییەکان رەنگە دەست پێبکەنەوە، ئەمەش بەگوتەی  گابریێل گراڤینای سەرۆکی تۆپی پێی ئیتاڵیا.

پرسیاری داهاتووی سیریە ئەی لە گراڤینا کرا ئەویش لە وەڵامدا وتی ” هەوڵی یەکەممان بۆ ئەوەیە خولەکە تەواوبکرێت. بیرۆکەکە ئەوەیە لە ٢٠-٥ یارییەکان دەست پێبکەنەوە تا کۆتایی مانگی حەوت تەواوبێت بەڵام نابیت بگاتە مانگی هەشت و نۆ، چونکە ناکرێت لەبەر ئەمساڵ وەرزی داهاتووش تێکبدەین. پێم وایە هەڵوەشاندنەوەی ئەم وەرزە ئاڵۆز دەبێت و زۆر نادادوەرانەش دەبێت، یوڤێنتۆسیش ئەوەیان وتووە کە نایانەوێت بەهۆی ئەم ڤایرۆسە ناسناوی خولەکەیان لە ئێستاوە پێبدرێت”.

یۆڤی بەجیاوازی تەنها یەک خاڵ لەگەڵ لازیۆ لە پێشەنگی خولەکە دەبێت بە ١٢ هەفتە بەر لە کۆتایی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button