ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کلۆپ دوای لیڤەرپوول واز لە راهێنەرایەتی یانەکان دەهێنێت

یاریگا-یۆرگن کلۆپ بە هاوڕێکانی راگەیاندووە لیڤەرپوول کۆتا یانە دەبێت راهێنەرایەتی بکات و چاوی لە ئەرکی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە.

بەگوێرەی میرۆر لە نێو ئەڵمانیادا خواستێکی زۆر هەیە کلۆپ ببێتە جێگرەوەی خواکیم لۆف لە ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی مانشافت، ئەو راهێنەرەش بە هاوڕێکانی راگەیاندووە دوای کۆتایی هاتنی  گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول لە ٢٠٢٤دا چیتر راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات کە ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٥٧ ساڵ.

کلۆپ بە یەکێک لە باشترین راهێنەرەکانی ئێستای جیهان دادەنرێت و یەکەم جاریش نیە کە باس لەوە دەکات نایەوێت هەموو تەمەنی لە کاری راهێنەرایەتیدا بەسەرببات.

ئەمە یەکەمجارنیە راهێنەرە ئەڵمانییە بەتواناکە باسی وازهێنان دەکات و پێشتریش چەند جارێک رایگەیاندووە نایەوێت هەموو تەمەنی سەرقاڵی ئەم کارە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button