ئیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ دەبێتە یەکەم ملیاردێری تۆپی پێ

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکەم یاریزانی تۆپی پێ یە لە مێژوودا کە داهاتەکەی بەمزووانە دەگاتە یەک ملیار دۆلار.

کریس رایگەیاند لە بەشێک لە موچەکەی خۆشدەبێت لەگەڵ یۆڤیدا بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی تەواوی داهاتی وەرزشی نەگاتە یەک ملیار دۆلار، سوپاس بۆ براندی CR7 بۆ جلوبەرگ کە تەنها لە ٢٠١٩ دا ١٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی بووە.

کریس لە دەرەوەی تۆپی پێ ش، دەبێتە سێهەم وەرزشکار دوای تایگەر وودز و فلۆید مەیوێزەر بگات بەو ژمارەیە.

هەرچەندە وەرزی رابردوو لیۆ مێسی داهاتوو زیاتربوو بەڵام ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ساڵانێکی زیاترە لە یاریگاکاندایە و داهاتەکەش بەکۆی ئەو موچانەوە هەژماردەکرێت کە لە تەواوی کاروانی وەرزشی دا دەستی کەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button