ئه‌مریکا

یەکەم یاریزان لە خولی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریزانەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت

یاریگا
یاریزانێکی یانەی فێلادلفیای ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشكی دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەمریکا بڵاویکردەوە یاریزانێکی یانەی فێلادێلفیا ماوەیەک پێش ئێستا هەندێک تەندروستی تێکچوو و دواتر پشکنینی بۆ کراو دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت و ئێستا ئەو یاریزانە تەندروستی باشە و لە ماڵەکەی کەرەنتین کراوە.

ئەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە خولی تۆپی پێ ئەمریکا تۆمار دەکرێت، بەڵام لە خولی باسکەی ئەم وڵاتە چەندین یاریزان بە پەتاکە تووشبوون.

Back to top button