ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

موچەی یاریزانان و راهێنەرانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کەم دەکرێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی سەری هەڵداوە بریاردرا کە %70ـی موچەی یاریزانان و راهێنەرانی یانەکەیان کەم بکرێتەوە.

ماڵپەری فەرمی رۆخێ بلانکۆس بڵاویکردەوە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یارییەکان، قەیرانی دارایی دروست بووە و بەم هۆیەوە بریاردرا کە %70ـی موچەی یاریزانان و راهێنەرانی یانەکە کەم بکرێتەوە و لە بەرامبەردا کارمەندانی یانەکە تەواوی موچەکەیان وەردەگرن کە ژمارەیان 430 کارمەندە.

پێشتریش لە ئیسپانیا یاریزانان و راهێنەرانی یانەی بارسێلۆنا بە هۆی قەیرانی دارایی رازی بوون بە کەمکردنەوەی موچەکانیان بە رێژەی %70.

بابەتی زیاتر

Back to top button