ئینگلتەرا

یەکەم راهێنەری پریمەرلیگ کە رازی بوو موچەکەی کەمبکرێتەوە

یاریگا-یانەی بۆرنمۆس رایگەیاند ئێدی هاو ی راهێنەری یانەیەکەیان خۆبەخشانە رەزامەندی نیشانداوە موچەکەی کەمبکرێتەوە بە بێ ئەوەی رێژەکەی دیاری بکرێت.

لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە یاریزانانی یانە گەورەکان رەزامەندیان نیشانداوە بەهۆی راگیرانی یارییەکان موچەیان کەمبکرێتەوە بەڵام تا ئێستا ئەم باسە کەمتر لە نێو راهێنەران باس دەکرێت.  تا ئەمڕۆ یانەی بۆرنماوس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “وەکو بۆردی یانەکە هەموو هەوڵێک دەدەین بتوانین داهاتووی ئەم یانەیە بپارێزێن،  هەرچەندە هیچ یاسایەک و ئەزموونێک نیە بۆ بارێکی لەم جۆرە ، هەوڵدەدەین کاری کارمەندانمان بپارێزین کاتێک تۆپی پێ دەست پێدەکاتەوە. و خۆشحاڵین کە دڵسۆزی خۆیان نواندووە”.

بۆرنمۆس هاوشێوەی یانەکانی تۆتنهام، نیوکاسڵ و نۆریچ سیتی ئەوەشی راگەیاندووە کە بەشێک لە کارمەندانی یانەکەی کەمدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button