ئیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌را

سانیا: پۆگبا دەبێت یوڤێنتۆس بەسەر ریاڵ مەدرید دا هەڵبژێرێت

یاریگا-باکاری سانیا بەرگریکاری پێشووی فەرەنسا و مان ئارسناڵ، داوا لە پاوڵ پۆگبا دەکات روونەکاتە ریاڵ مەدرید و بگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

سانیا بۆ ماڵپەڕی گۆڵ سەبارەت بە داهاتووی پۆگبای هاونیشتیمانی وتی” من وای دەبینم پۆگبا بگەڕێتەوە یوڤێنتۆس نەک پەیوەندی بکات بە ریاڵ مەدرید، چونکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەوێ یە و هەروەها یۆڤی ئەو یانەیەیە کە تێیدا بەناوبانگ بوو. ئەگەر بچێتە مەدرید سەخت دەبێت چونکە لە ئێستادا ئەو یانەیە ئاستی زۆر باش نیە و ئەویش چاوەڕوانی زۆری لێدەکرێت، هەروەها بەشێک لە یاریزانانی مەدرید پیر بوونە!”.

سانیا وتیشی ” پێم وایە دوو سێ ساڵی دیکە یۆڤی یانەیەکی زۆر باشتر دەبێت لە مەدرید”.

باکاری ماوەی حەوت ساڵ لە ئارسناڵ و هەروەها سێ ساڵی لە مان سیتی بەسەربردووە، هەروەها خاوەنی ٦٥ یاری نێودەوڵەتی بوو لەگەڵ فەرەنسا تاوەکو پارساڵ وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button