ئینگلتەراگرنگترین

بارسا گریزمان دەخاتە نێو کایەی گەڕاندنەوەی نێیمار

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئەنتوان گریزمان بدات بە یانەی پاریس سان جێرمان وەک بەشێک لە گرێبەستی گەڕاندنەوەی نێیمار داسیلڤا.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، بارسا ئامادەیە دەستبەرداری گریزمان بێت دوای تەنها یەک وەرز بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی پڕۆژەیەکی گەورەن و پێویستیان بە پارەیە بۆ هێنانی هەریەک لە نێیمار داسیلڤا و لاوتارۆ مارتینێزی ئینتەرمیلان.

یانە کاتالۆنییەکە نرخی گریزمانی بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە و پاریس یش داوای ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ نێیمار. سەرچاوەکە دەڵێت لە باری ئەوەی پاریس پێویستی بە گریزمان نەبێت، ئەوا بارسا ئەو هێرشبەرە هەر دەفرۆشێت بە یانەیەکی دیکە ئەگەر دڵنیابێت دەتوانێت نێیمار و لاوتارۆ یاخود یەکێکیان بگوازێتەوە.

گریزمانی ٢٩ ساڵ لەم وەرزەدا لە ٢٦ یاریدا تەنها هەشت گۆلی لە لالیگا تۆمارکردووە و ئەمەش لە ئاست پێداویستی بارسادا نیە بە تایبەت کە لویس سوارێز ئەو یانەیەی راهێناوە لەسەر گۆڵی بەردەوام لە هەمان پێگەی گریزمان دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button