ئه‌وروپائیسپانیا

” رۆناڵدۆ و میسی دوو یاریزانی مێژوویین”

ناتوانم لە نێوانیان یەکێکیان هەڵبژێرم

یاریگا-
لوکاس ڤازکێز، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە لە نێوان رۆناڵدۆ و میسی یەکێکیان هەڵبژێرێت و هەردوو یاریزانە کە بە کەسانی بە توانا ناو دەبات.

یاریزانەکەی شاهانەکان لە وەڵامی بلێچەر رێپۆرت کە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە یەکێکیان هەڵبژێرێت دەڵێت ” هەردوو یاریزانەکە بە توانان و کەم کەس هەیە بتوانێت لە نێوانیان یەکێکیان هەڵبژێرێت، دۆن یاریزانێکە هەمیشە دەیەوێت کاری گەورە بکات ولیۆش هەمێشە ئارەزووی ئەوە دەکات کاری یەکلاکەرەوە بکات، بۆیە ئەستەمە بتوانیت یەکێکیان هەڵبژێریت و من پێموایە هەردوو کیان باشترینن”.

ڤاسکێز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەو کاتە دەکات کە رۆناڵدۆ بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە چامپیۆنزلیگ توانی گۆڵێکی نایاب بکات و گووتی ” ئەو کاتەی کە کارڤاخال تۆپەکەی بەرز کردەوە، من خۆم ئامادە کرد بۆ ئەوەی سوود لە تۆپەکە ببینم، بەڵام لە ناکام لە پێشم دوو قاچ بەرزبونەوە و بە خۆم گووت خوایە ئەوە چی بوو”.

Back to top button