ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

” رۆناڵدۆ و نێیمار دوو یاریزانی گەورەن ”

یاریگا
رۆدریگۆ یاریزانە لاوە بەڕازیلیەکەی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا دەڵێت کە ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نێیمار داسیلڤا سەرسامە و ئەو دوو یاریزانە بە نموونەی خۆی دەزانێت.

لاوە بەڕازیلیەکەی مێرنگی بە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی دەڵێت ” ئەو کاتانەی لە تیپی لاوانی سانتۆس یاریم دەکرد، هەمیشە سەیری یارییەکانی رۆناڵدۆ و نیمۆم دەکرد و شتی زۆر لەو دوو یاریزانە فێربووم، بۆیە ئەوان نموونەی وەرزشی منن و هیوادارم کە بتوانم رۆژێک وەکو ئەوان ببم بە ئەستێرەیەکی دیاری جیهان و رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی تۆپی ئاڵتون بکەم ”.

رۆدریگۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە پێش ئەوەی کە بریار بدات پەیوەندی بە شاهانەکانەوە بکات، لە نزیکەوە پێلێ ئەفسانەی وڵاتەکەی بینیوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button