ئه‌وروپائینگڵته‌را

دزییەکی گەورە لە ماڵەکەی ئاشلی کۆل کراوە

هەرچی کەلوپەلی گرانبەهایە بردوویانە

یاریگا
ئاشلی کۆل، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند ماوەیەک پێش ئێستا دزی لە ماڵەکەی کراوە و هەرچی شتی گرانبەها بووە بردوویانە.

رۆژنامەی وەرزشی سەنی بریتانی بڵاویکردووە، مانگی سەرەتای ئەمساڵ شەوێک لە ناکاو چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی بەرگریکاری پێشووی یانەکانی چێڵسی و ئارسێناڵ و هەرچی زێڕ و کەل و پەلی گرانبەهایە بردوویانە و لە کاتی هەڵکوتانە سەرماڵەکەشی ئەو یاریزانە لە ماڵەوە بووە، بەڵام بەستویانە و هەڕەشەری زۆریشیان لێکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە هەر لەو کاتەوە پۆلیس لێکۆلینەوەکانی دەست پێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو کەسانەدا.

Back to top button