ئه‌وروپا

میسی باشترین 15 یاریزانی لاو دەستنیشان دەكات

یاریگا: لیۆنێل میسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لیستی 15 لە باشترین یاریزانە لاوەكان دەستنیشان دەكات.

لە چاوپێكەوتنی بۆ ڕۆژنامەی گلۆب سپۆرتی بەڕازیلی میسی 15 باشترین یاریزانی لاو دەستنیشان دەكات و ستایشیان دەكات.

سەبارەت بە ترینت ئارنۆلد دەڵێت: داهاتووی باڵەكانە لە ئەوروپا زۆر نایابە لە ڕووی هێرشبردنەوە.

كریستیان پۆلیسیچ (چێلسی): دەتوانێت هاوسەنگی بپارێزێت زۆر خێرایە كاتێك تۆپ لە قاچیەتی.

ماسۆن ماونت(چێلسی): زۆر جار سەیرم كردووە كە یاری كردووە، داهاتوویەكی ڕوون چاوەڕوانیەتی تا ببێتە باشرینەكان.

فیل فۆدین( مانچستەر سیتی ):هەرجارێك كە دەردەكەوێت شتانیێكی نایاب ئەنجام دەدات بەهرەیەكی زۆری هەیە.

جادۆن سانچۆ(بروسیا دۆرتمۆند ): زۆر لێهاتووە لە بڕینی یاریزان و تێپەڕینی بەرگریكار.

لوكا یۆڤیچ ( ڕیاڵ مەدرید ): یاریزانێكی جادوگەرە شتانی مەحاڵ ئەنجام دەدات.

كای هاڤێرتس(بایرن لیڤەركوزن): هەڵس و كەوتی بە تۆپەوە لە بەردەم گۆڵ زۆر نایابە بەو تەمەنەیەوە.

ئیدێر میلیتاو ( ڕیاڵ مەدرید ): گەنجێكی نایابە بەهرەی زۆری هەیە ڕكابەریكردنی سەختە.

عوسمان دیمبلی (بارسێلۆنا): خێرایەكەی سەرسەڕهێنەرە لە ڕاهێنانەكان.

حسام عوار (لیۆن): زۆر لەسەر خۆیە بە تۆپەوە توانای هونەری نایابی هەیە.

فرانكی دی یۆنگ ( (بارسێلۆنا): یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی ناوەندە كە لەو تەمەنەیدابینیبێتم.

جواو فیلیكس ( ئەتلەتیكۆ مەدرید): یەكێكە لە نایابترین دەركەوتووە ئەوروپیەكانە لە جیهاندا تا ئێستا.

كیلیان مباپێ ( پاریس سان جێرمان): خێرایە، ترسێنەرە،توانای زۆری هەیە لە كۆتایهێنانی هەر هەلێك بۆ گۆڵ.

جۆشوا كیمیچ( بایرن میونشن): لاوێكی نایابە لە شوێنەكەی خۆی دەتوانێت هەلی گۆڵكردن درووست بكات.

پاڤارد: بەرگریكارێكی بەتوانایە بە باشی هەڵس و كەوت بە تۆپەوە دەكات.

هەروەها سەبارەت بە محەمەد سەڵاح ووتی: شێوازی یاریكردنیم خۆش دەوێت زۆر نایاب بووە لەگەل یانەكەی لەم وەرزەدا .

بابەتی زیاتر

Back to top button