ئینگڵته‌راگرنگترین

مۆرینهۆ باشترین ١١ یاریزان هەڵدەبژێرێت کە راهێنەرایەتی کردبن

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ پێکهاتەی نمونەیی ئەو یاریزانانە هەڵدەبژێرێت کە راهێنەرایەتی کردوون لە میانەی کارکردنی لە یانەکانی پۆرتۆ،چێڵسی،ریاڵ مەدرید، ئینتەرمیلان،مان یونایتد، تۆتنهام.

بەهۆی هەڵپەساردنی خولەکانی جیهان، زۆرینەی راهێنەر و یاریزانان سەرقاڵی چالاکی جۆراوجۆرن ، لە نێویاندا دیاریکردنی باشترین یاریزانەکانی جیهان یاخود پێکهاتەی نمونەیی خۆیان.

خۆزێ کە ئێستا راهێنەری تۆتنهامە، پێکهاتەکەی بەم جۆرە و  بە بێ هیچ یاریزانێکی یانەکەی ئێستای راگەیاند.

گۆڵپارێز: پیتەر چیک

هێڵی بەرگری: خافیێر زانێتی، جۆن تێری، کارڤالهۆ، ویلیام گالاس

هێڵی ناوەڕاست: ماکالێلێ، لامپارد، ئۆزیل

هێڵی هێرشبەر: هازارد، رۆناڵدۆ، درۆگبا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button