ئینگڵته‌راگرنگترین

گوندۆگان : لەگەڵ ئەوەدام ناسناوی پریمەرلیگ بدرێت بە لیڤەرپوول

یاریگا-ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی دەنگ بەوەدەدان ناسناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بدرێت بە لیڤەرپوو.

یانەکەی ئەنفیڵد دەمێکە ناسناوەکەی یەکلاکردووەتەوە بەڵام لەگەڵ راگیرانی خولەکە ، مقۆمقۆیەکی زۆر هەیە کە ئایا ئەم وەرزە هەڵوەدەشێندرێتەوە یاخود جامەکە دەدرێت بە لیڤەرپوول.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا دەنگی زۆربەی یانە رکابەرەکانی لیڤەرپوول لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی خولەکەدان بەڵام گوندۆگان بۆ زێد دی ئێف وتی ” من بەلامەوە ئاساییە بدرێت بە لیڤەرپوول، دەبێت بە گیانی وەرزشییەوە سەیری بکەین. هەروەها بەلامەوە ئاساییە ئەگەر موچەمان کەم بکرێتەوە  و زۆرێک لە یانەکان تووشی قەیرانی دارایی هاتوون بەهۆی ئەم نەخۆشییە”.

گوندۆگان وتیشی “وامان لێهاتووە ناوێرین بۆ ١٠-١٥ خولەک بەپێ بڕۆین لە کاتێکدا لەم کاتەدا بارودۆخی شاری مانچستەر زۆر زۆر قەشەنگە”.

ناوەڕاستکارە ٢٩ ساڵەکە لە ٢٠١٦دا پەیوەندی بە ستیزن کرد و لەم دواییەدا توانی جارێکیتر پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی پیپ گواردیۆلا بگەڕێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close