ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

کەین : تۆتنهام جێدەهێڵم

یاریگا-هاری کەین دان بەوەدا دەنێت رەنگە یانەکەی جێبهێڵێت ئەگەر بارودۆخی یانەکە وەک خۆی بەردەوام بێت.

ئەستێرەی یەکەمی سپێرز ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی پێکان دوورکەوتۆتەوە، لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی گەڕانەوەشی بۆ یاریگاکان تەواوی خولەکان بەهۆی ڤایرۆسی بەناوبانگی کۆڤید ١٩ راگیران.

کەین لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا، سەبارەت بە مانەوەی لە تۆتنهام بۆ وەرزی داهاتوو وتی “

“ناتوانم بڵێم دەڕۆم و ناشتوانم بڵێم دەمێنمەوە. سپێرزم خۆشدەوێت و هەمیشەش هەر بەو جۆرە دەبێت. بەڵام ئەگەر هەست بکەم وەکو تیم ئێمە گەشە ناکەین و بە ئاڕاستەیەکی راست دا ناڕۆین ئەوا نامێنمەوە. من ئامانجی زۆرم هەیە و دەمەوێت ببمە یاریزانێکی باشتر و جام ببەمەوە. هەمووی دەکەوێتە سەر ئەوەی تا چەند تیمەکەمان گەشە دەکات”.

ئەم ووتانەی کەین لە کاتی پەخشێکی راستەوخۆی ئینستاگرام بوو لە کەناڵەکەی خۆیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button