ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید موچەی یاریزانانەکانی کەم ناکاتەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکانی وەرزشی جیهانی، زیانێکی دارایی گەورە چاوەڕێ یانە گەورەکان دەکات و بەم هۆیەوە یانەکان داوا لە یاریزانەکانیان دەکەن موچەکانیان کەم بکەنەوە، بە پێچەوانەوە ریال مەدرید ئامادەنیە ئەم کارە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە، پێچەوانەی یانە گەورەکانی ئەوروپا کە داوا لە یاریزان و کارمەندانی یانەکەیان دەکەن موچەکانیان کەم بکەنەوە، یانەی ریال مەدرید بە هۆی ئابوریە بەهێزەکەی هیچ کێشەی لەگەڵ ئەم بارودۆخە نیە و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ئەم یانەیە تەواوی ئەندامانی یانەکەی دڵنیا کردووەتەوە بە هیچ شێوەیەک لە موچەکانیان کەم ناکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی درکاندووە کە سیاسەتە بە هێزەکانی سەرۆکی مێرنگی لە رووی بازرگانیەوە، ئەو یانەیەی لە داهاتەوە گەیاندووەتە لوتکە و هیچ کێشەیەکیان نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button