ئه‌وروپا

دیبالا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا: ناتوانم بە ئاسانی هەناسە بدەم

یاریگا: پاولۆ دیبالا ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە دەكات لە جەستەیدا.

دیبالا سێیەم یاریزانی تووش بوو بە ڤایرۆسەكەیە لە یانەی یوڤێنتوس لە دوای هەریەك لە ڕۆگانی و ماتویدی.

لە لێدوانەكانی بۆ پەڕەی فەرمی یوڤێنتوس لە یوتیوب دیبالا ووتی: هەندێك شتی نوێ دەركەوتووە لە جەستەم، بەڵام هەست بە باشیەكی گەورە دەكەم.

هەروەها ووتیشی: ئێستا دەتوانم بجوڵێم بە شێوەیەكی باش هەوڵ دەدەم ڕاهێنان بكەم، بەڵام ناتوانم بە باشی هەناسە بدەم، لە دوای پێنج خولەك ڕاهێنان ناتوانم هیچ شتێك ئەنجام بدەم.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێسكەكانم ئازارم ئەدەن، بەڵام ئەتوانم بڵێم من و ئۆریانا ئێستا لە بارودۆخێكی باشداین.

بابەتی زیاتر

Back to top button