ئه‌وروپائیسپانیا

سەرجەم یاریزانەکانی ریال مەدرید سەلامەتن

یاریگا
دوای تووشبوونی یاریزانێکی تیپی باسکەی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم یاریزان و ئەندامان و هەروەها کارمەندانی ئەم یانەیە بۆ ماوەی 15 رۆژ کەرەنتین کران.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان ئەمڕۆ بڵاویکردەوە سەرجەم و یاریزان وئەندام و کارمەندانی یانەکەیان ماوەی کەرەنتینەیان کۆتایی هاتوو خۆشبەختانە لە کۆی ئەو 715 کەسە سەرجەمیان پشکنینیان نێگەتیڤ بوو و هیچ کامێکیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون و دەتوانن لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

لە یانەی ریال مەدرید تەنها لوکا یۆڤیچ هێرشبەری سڕبی گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و تاوەکو ئاسایی بونەوەی بارودۆخەکە ناتوانێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button