کاپتن کۆرەک
ئه‌وروپائیتالیابازاری گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتوس و ئینتەر میلان رکابەری گواستنەوەی یاریزانێکی فیۆرێنتینا دەکەن

یاریگا
گایتانۆ کاسترۆڤیلی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی فیۆرێنتینای ئەم وڵاتە بە هۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی یۆڤێنتوس و ئینتەر میلان.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە هەر دوو یانە زلهێزەکەی وڵاتەکەیان لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی یاریزانە لاوەکەی ڤیۆلا دەکەن و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە 23 ساڵانە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەندە بەرپرسانی یانەکەشی هەوڵی هێشتنەوەی دەدەن.

کاسترۆڤیلی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 26 یاریکردووە و سێ گۆڵ و دوو ئاسیستی تۆمار کردووە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هاوینی 2024 کۆتایی دێت و ئامادەش نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close