ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

زیدان داهاتووی ئەشرەف حەکیمی یەکلایی کردەوە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکە ئەشرەف حەکیمی لەگەڵ یانەی بورووسیا دۆرتمۆند، ئەو بەرگریکارە لاوە بگەڕێننەوە یانەکەیان.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە بەرگریکارە مەغریبیەکە بە هۆی ئاستە بەرزەکەی راهێنەری فەڕەنسی مێرنگی ناچار کردووە کە داوا لە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەی بکات هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە یانەکەیان و کابەری لەگەڵ دانی کارڤاخال بەرگریکاری یانەکەیان بکات، هەرچەندە ماوەیەکە یانەی بایرن میونشن لە هەوڵی ئەوەدایە کە بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە رازی بکەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ئەشرەف حەکیمی بۆ ماوەی دوو وەرز و بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەکە کردووە و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکو 2021 گرێبەستی هەیە و ئەو یانەیەش دەیەوێت گرێبەستەکەی تاوەکو 2024 نوێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button