ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دواجار ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوکاری زێدان دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، دوای وەرگرتنەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا یەکێک لە مەرجەکانی بەرێکردنی گاریس بەیل یاریزانی وێلزی ئەم یانەیە بوو، بەڵام بە هۆی موچە زۆرەکەی بەرپرسانی مێرنگی نەیانتوانی ئەم کارە بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە بە درێژایی هاوینی رابردوو یانە مەدریدییەکە سەرقاڵی دۆزینەوەی کڕیارێک بوون بۆ هێرشبەری وێلزی یانەکەیان، بەڵام زۆری موچەی ئەو یاریزانە وایکرد کە هیچ یانەیەک ئامادەنەبێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام پێدەچێت ئەم هاوینە و بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو یاریزانە بە ناچاری موچەکەی کەم بکاتەوە و یانەکەشی جێبێڵێت.

سەرچاوە ئیسپانیەکە ئەوەشی بڵاوکردووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە هۆی ئەوەی کە داهاتی یانەکان کەم ببێت و بەم هۆیەوە زۆرێک لە یانەکان موچەی یاریزانەکانیان کەم کردووەتەوە و بەشێکیشیان لە هەوڵی کەم کردنەوەی موچەکانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button