ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هالاند هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بریکاری ئیتاڵی بەشێک لە یاریزانە بەناوبانگەکانی جیهان ماوەی رابردوو رایگەیاندبوو کە هاوینی داهاتوو یاریزانێکی دیار دەگوازێتەوە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیاش ناوی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات.

رۆژنامە ئیسپانیا بڵاویکردووە شاهانەکان دوای چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەکەیان، تووشی قەیرانێکی دیاری گۆڵ کردن بوونە، هەربۆیە لە هەوڵی ئەوەدان هاوینی داهاتوو گۆڵکارێک بگوازنەوە ریزەکانیان و بریکارە ئیتاڵیەکەش ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پێشنیار کردووە و چاوەڕێ دەکرێت کە ئەو یاریزانە لاوە وەرزی داهاتوو بگوازرێتەوە ئیسپانیا و لە لالیگا بەردەوام بێت لە یاریکردن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە گۆڵکارە لاوەکەی زەردەواڵەکان مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 22 ملیۆن یۆرۆیە و لە ساڵی 2022 دەتوانێت کار بەم مەرجە بکرێت، بەڵام یانە ئیسپانیەکە ئامادەیە پێش وەختە ئەم یاریزانە بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ریزەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button