ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواستنی خولەکانی جیهان، زۆربەی هەرە زۆری یانەکانی جیهانیش بەم هۆیەوە راهێنانەکانیان دواخست و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش یەکێک لەو یانانە بوو.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی بلاوگرانا بە شێوەیەکی کاتی 27ـی مانگی داهاتوویان دەست نیشانکردووە بۆ ئەوەی دەست بە راهێنانەکانیان بکەنەوە، هەرچەندە ئەم وادەیە کاتیە و لە ئەگەری ئاسایی نەبونەوەی بارودۆخەکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوا لەوانەیە دەست پێکردنەوەی راهێنانەکانیان دوابخرێتەوە.

پێشتر ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردبووە کە خولەکەیان تاوەکو چواری مانگی داهاتوو دواخستووە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە بریاری دواخستنەکە بۆ کاتێکی نادیار درێژ کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button