ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

” ئامۆژگاری پۆگبام کرد نەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد “

یاریگا
کلاودیۆ مارکیزیۆ، بەرگریکاری پێشووی یۆڤێنتۆس ئاشکرای دەکات کاتی خۆی ئامۆژگاری پۆل پۆگبای فەڕەنسی کردووە نەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد.

بەرگریکارەکە ئیتاڵیەکەی پێشووی خانمە پیرەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی Goal گووتی ” ئەو کاتەی پۆگبا بریاریدا بگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد، ئامۆژگاریم کرد ئەو کارە نەکات و ئەگەر بیەوێت پێش بکەوێت، ئەوا باشترە بچێتە ئیسپانیا و لەوێ بەردەوام بێت، بەڵام ئەو گوێ بە من نەدا و ئێستاش کاتی لە پێش ماوە ئەگەر بگەڕێتەوە یۆڤی ئەوا دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی “.

پۆگبا ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەڕ ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوبووەتەوە کە لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و دەیەوێت ئەو یانەیە جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button