ئینگلتەرا

باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ دیاری کرا بۆ مانگی شوبات

یاریگا- لە نێو چوار بەربژێر بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری مانگ لە پریمەرلیگ “شوبات” ئەمڕۆ ناسنامەی براوە ئاشکرا بوو.

ئەو چوار ڕاهێنەرە، ئۆڵی گونار سۆڵشایەر، مایکڵ ئارتێتا، کریس وایڵدەری شیفیڵد یونایتد و شان دایشی ڕاهێنەری بێرنلی، کێبڕکێیەکی قورس لە نێوانیاندا هەبوو، بەوپێیەی هیچ یارییەکی ئەو مانگەیان نەدۆڕاندبوو.

لە کۆتاییدا شان دایش وەک باشترین دیاری کرا. بەو پێوەرەی لەو مانگەدا بێرنلی چوار یاریان ئەنجام دا، بە دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون کۆتاییان بە مانگەکە هێنا.

هەر سێ ڕاهێنەرەکەیتر، لە سێ یاری خۆیاندا لە شوبات، دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک ئەنجامەکانیان بوو.

شایەنی باسە، پێشتر بۆ باشترین یاریزانی هەمان مانگ، برونۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری مانچستەر یونایتد دەستنیشان کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button