خوله‌کانی دیکە

یوێفا بریاریداوە یۆرۆی 2020 دوابخات

یاریگا
دواجار پێدەچێت بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا بریاری دواخستنی یۆرۆ2020 بدات.

ئەمڕۆ Norwegian FA بڵاویکردەوە لە دانیشتنی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا سەرجەم ئەندامانی یەکێتیەکە لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە یۆرۆی داهاتوو بۆ مانگی شەشی ساڵی 2021 دوابخەن و چاوەڕێش دەکرێت بەمزوانە بریارەکە لەلایەن یوێفاوە بڵاوبکرێتەوە.

پێشتر بریاربوو مانگی حەوتی ئەمساڵ یۆرۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوا کراوە کە پالەوانتیەکە دوابخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button