ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

مەراسیمی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دوادەخرێت

یاریگا
ئەنجومەنی یاریزانە پیشەگەرەکانی پرێمەرلیگ بریاریداوە کە بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەراسیمی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانەکان دوابخەن.

رۆژنامەی ستانداری بریتانی بڵاویکردووە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخستنی بەشێک لە یارییەکان، ئەنجومەنی یاریزانە پیشەگەرەکانیش بریاریاندا کە مەراسیمەکەیان بۆ کاتێکی دیکە دوابخەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بریاری لەسەر نەدراوە و پێشتر بریاربوو کە ئەوم مەراسیمە لە 26ـی ئەپرێل بەڕێوەبچێت.

مەراسیمی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانەکانی ساڵی پرێمەرلیگ ساڵانە کۆتاییەکانی وەرز بەڕێوەدەچێت و ساڵی رابردوو ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکای هۆڵەندی لیڤەرپوول ناسناوەکەی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button