یاریگا

“بریا زۆر جیددیتر بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنام وەربگرتایە!”

یاریگا- ڕودی گۆبێرت، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و یەکەم یاریزانی تۆپی باسکەی یانەکانی ئەمریکایە دووچاری بووبێت.

ناوبراو لە ئیستادا بە داخە لەوەی دوای ئەم کەسانیتر تووش بوونە. لە ڕێگەی تویتێکەوە کە پێگەی فەرمی NBA وتی: “بریا زۆر جیددیتر بابەتەکەم وەربگرتایە. بۆیە ئێستا هیواخوازم خەڵکی، ئێوە زۆر جیددیتربن لە نەخۆشییەکە، چونکە پێکەوە دەتوانین شتێک بکەین.”

ناوبراو ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆتەوە بەهۆی ئەوەی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پێش ئەوەی بێتە دەرەوە، دەستی دابوو لە هەموو مایکرۆفۆن و تۆمارکەرەکانی بەردەمی، ئەوەش بەر لەوەی پشکنینی ڤایرۆسەکەی بۆ بکرێت.

گۆبێرتی فەڕەنسی کە بۆ یانەی یوتا جازی ئەمریکی یاری دەکات، یەکەم یاریزانی NBA بوو ڤایرۆسەکەی گرت. لە ئینستاگرامەکەی خۆیەوە داوای لێ بوردنی کرد و هاوکات بڕی 500 هەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوونە، بانگەوازیشی کردووە بۆ جێبەجێ کردنی ڕێنمایە تەندروستییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button