ئه‌وروپائینگلتەرا

گرانترین پێکهاتەکان دیاریکران

یاریگا
زۆربەی یانەکانی جیهان خاوەن یاریزانی بەناوبانگ و گرانبەهان و لەمبارەوە لێکۆلینەوەیەک دەریخستووە کە لیڤەرپوول خاوەنی گرانترین پێکهاتەیە.

تۆری هەواڵی BBC بڵاویکردەوە لە توێژینەوەیەکی CIES Football Observatory دەرکەوتووە کە پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ نرخی پێکهاتەکەیان دەگاتە 1.40 ملیارد یۆرۆ و لە پاش ئەوانیش مانچێستەر سیتی دێت کە نرخی پێکهاتەی ئەوانیش 1.30 ملیارد یۆرۆیە و کەمترین نرخی پێکهاتە یانەی پادێربۆرنی ئەڵمانیایە کە نرخەکەیان 37.2 ملیۆن یۆرۆیە.

هەرچی یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدریدن ئەو دوو یانەیە نرخەکانیان 1.17 ملیارد و 1.10 ملیارد یۆرۆیە و لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button