ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆرگێن کلۆپ چوار یاریزان بەرێدەکات

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەڕا هاوینی داهاتوو چوار یاریزانی یانەکەی بەرێدەکات.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە دوای دەرکردنیان لە چانپیۆنزلیگ، راهێنەری ئەڵمانی رێدز دەیەوێت چەند گۆڕانکارییەک لە یانەکەی بکات و هەر یەکە لە دیڤۆک ئۆریگی، دێژان لۆڤرێن، شێردان شاکیری و نابی کیتا بەرێبکات و لە بەرامبەردا داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کە هەوڵ بۆ گواستنەوەی تیمۆ وێرنەر هێرشبەری ئەڵمانی لایپزیگ بدەن

یانە بریتانیەکە ئەم وەرزە نزیکبووەتەوە بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا ناسناوی پرێمەرلیگ بەدەست بێنن، بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولەکە دواخراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button