ئه‌وروپائیسپانیا

لە ئیسپانیا راهێنەرێک بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

یاریگا
فرانسیسکۆ گارسیا، راهێنەری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی ئاتلێتیکۆ پۆرتادای مالاگا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی لەسەر زاری سەرۆکی ئەو یانەیە بڵاویکردووە راهێنەری تیپی تازەپێگەشتووانی ئەم یانەیە دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرگەی ڤایرۆسەکەی نەگرتووە و شەوی رابردوو کاتژمێر 20:00 گیانی لەدەستداوە، هەرچەندە ئەو راهێنەرە 21 ساڵیە پێشتر نەخۆشیەکی دێژخایەنیشی هەبووە.

مردنی ئەو راهێنەرە تەواوی شەقامی وەرزشی ئەم وڵاتەی خەمبار کردووە و یانەکان رێ و شوێنی تەندروستیان بەهێزتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button