ئه‌وروپائیسپانیا

مۆدریچ و کروس نیگەرانن لە پلانەکانی زیدان

یاریگا
بەم دواییە زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدرید ناوەناوە گۆڕانکاری لە پلانەکانی کردووە و ئەم گۆڕانکاریانەش بونەتە هۆی نیگەرانی هەردوو ناوەڕاستکاری یانەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە کاتێک کە زیدان لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشداری بە کروس نەکرد، دڵگرانی ئەو یاریزانەی لێکەوتەوە و نارازی بوو و پێیوابوو کە شایستەی ئەوە بووە یاری پێ بکات، لە هەمان کاتدا لوکا مۆدریچ کە ئەویشیان لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی دوور کەوتووەتەوە ئەویشی دڵگران کردووە و ئەوان لەو بڕوایەدان کە شایستەی ئەوەن لە یارییە گەورەکاب دەرفەتی باشتریان پێ بدرێت.

بە بوچوونی شارەزایانی تۆپی پێ ئیسپانیا زیدان تاوەکو ئێستاش نەیتوانیوە پێکهاتەیەکی جێگیر بۆ یانەکەی دروست بکات، بۆیە ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نین.

Back to top button