ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیا

” تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبومە “

یاریگا
عومەر کۆلی، بەرگریکاری گامبی یانەی سامپدۆریای ئیتاڵی رەتیدەکاتەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بێت.

بەرگریکارەکەی سامپدۆریا لە ئینستاگرمەکەی ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و دەڵێت ” سوپاسی خێزانەکەم، هاوڕێ و ئەندامانی یانەکەم دەکەم کە پەیامی هاوخەمیان بۆ ناردووم، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو پشکنینم بۆ کرا و پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون واتە هیچ کێشەیەکم نەبوو، رۆژی هەینیش جارێکی دیکە پشکنینم کرد و ئەمجارەشیان دەرکەوت هیچ کێشەیەکم نیە، بۆیە رایدەگەینم من و خانەوادەکەم هیچ کێشەیەکمان نیە و تووشی کۆرۆنا نەبومە “.

ئەم قسانەی کۆلی لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو یانەی ساپمدۆریا بە فەرمی بڵاویکردەوە کە ئەو بەرگریکارەی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

Back to top button