ئه‌وروپائیتالیاگرنگترین

” راست نیە هۆتێلەکانی رۆناڵدۆ ناکرێنە نەخۆشخانە “

یاریگا
پاش ئەوەی میدیاکانی ئیسپانی بڵاویان کردەوە کە بریاروایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆتێلەکانی لە سەرتاسەری جیهان بخاتە خزمەت کەرتی تەندروستی بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،سەرپەرشتیکاری یەکێک لە هۆتێلەکانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

یەکێک لە سەرپەرشتیکارانی هۆتێلەکەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە Business Lineـی گووت ” ئێمە هۆتێلین و هیچ بریارێک نیە ببین بە نەخۆشخانە، ئەمڕۆش رۆژێکی ئاسایی وەکو رۆژەکانی دیکەیە و ئێمە هۆتێلین و هەر بە هۆتێل دەمێنینەوە “.

لە دوێنێوە چەندین سەرچاوەی جیاواز لە ئیسپانیا و جیهان بڵاویان کردووەتەوە کە رۆناڵدۆ بریاریداوە زنجیرە هۆتێلەکانی بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا تەرخان بکات، بەڵام وەکو دیار ئەم دەنگۆیە راست دەرنەچوون.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close