ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دوو یانەی ئیسپانی رکابەری گواستنەوەی کایێخۆن دەکەن

یاریگا
خۆزێ کایێخۆن، یاریزانی ئیسپانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووە هاوینی داهاتوو گرێبەستی یاریزانە ئیسپانیەکەی ناپۆلیەکان کۆتایی دێت و ئەو یاریزانەش نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بۆیە لە ئێستاوە هەردوو یانەی سێڤییا و ڤالێنسیا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە.

کایێخۆن پێگەیشتووی ئەکادیمیای ریال مەدریدە و لە ساڵی 2013 مێرنگی بەرەو یانەی ناپۆلی ئیتاڵی جێهێشت و تاوەکو ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە.

Back to top button