ئه‌وروپائیسپانیا

کۆمەڵێک لە یاریزان و ئەندامانی یانەی ڤالێنسیا تووشی کۆرۆنا بونە

یاریگا
دوای گەڕانەوەی پشکنینەکان دەرکەوت کە ئێزکویل گارای بەرگریکاری ئارجێنتینایی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە بێجگە لە بەگریکارە ئارجێنتیناییەکە پێنج لە ئەندامان و یاریزانانی دیکەی ئەم یانەیە تووشی ڤایرۆسەکە بونە و سەرجەمیان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و ئەوانی دیکەش کەرەنتین کراون لە ماڵەکانی خۆیان و ناوە ناوەش پزیشکەکانی یانەکەیان پەیوەندیان پێوە دەکەن.

ئێزکویل گارای بەرگریکاری شەمشەمە کوێرەکان یەکەم یاریزانە لە لالیگا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button