ئه‌وروپا

دۆن دەیەوێت كارێكی خێرخوازی ئەنجام بدات

یاریگا: ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد كەوا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێ دەیەوێت كارێكی مرۆڤ دۆستی بكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە بابەتێكی تایبەتدا ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد ڕۆناڵدۆ دەیەوێت هۆتێلەكانی پورتوگال بگۆڕێت بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

هەروەها ئەوەشی ئاشكراكرد كەوا ئەستێرەكەی تۆپی پێ ئەم كارە خێرخوازیە بە تەنها دەكات و هەر خۆی موچەی ئەو پزیشك و پەرستارانە دەدات كە لەوێ كاردەكەن.

كریستیانۆ چەندین هۆتێلی هەیە لەوڵاتەكەی و دەیەوێت ئەوانە بەكاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی كارە خێرخوازیەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button