ئاسیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئینیێستا لە ژاپۆن پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا لە خەڵک دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت ” دەمەوێت لە پەیامەکەمدا پاڵپشتی و ئاگاداری ئێوە بکەم لەم بارودۆخە نالەبارەدا، رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن و پێویستە لەم کاتەدا پشتگیری یەکتری بکەین و ئەمە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە و بووەتە نیگەرانی هەموومان. من ئێستا لە ژاپۆنم و لێرەش ماوەیەکە دەرگای خوێندگاکان داخراون و زۆر بە کەمی دەچینە دەرەوە و باشتر ئەوە کە بڵێم ئێمە هەرگیز لە ماڵەوە دوور ناکەوین، سەرەرای ئەوەی کە لێرە بارودۆخەکە بەرەو ئاسایی بوون دەچێت، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە خۆ پارێزی “.

بابەتی زیاتر

Back to top button