ئیسپانیا

لوکا یۆڤیچ: چووین بۆ ڕاهێنانەکان بەڵام ئەنجاممان نەدا و پێیان وتین…

یاریگا- مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دێت بە وڵاتاندا پتر تەشەنە دەسێنێت، بەو هۆیەشەوە چالاکیی و گردبوونەوە وەرزشییەکانی پەک خستووە.

لوکا یۆڤیچ، یاریزانی ریاڵ مەدرید کە گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە لێ دەکرا، گوتی: “ئەم بەیانییە چووینە شوێنی ڕاهێنانەکان، بەڵام بەرپرسانی یانەکە هاتن و وتیان تا دوو هەفتەیتر هیچ ڕاهێنانێک ئەنجام نادرێت، دەبێت هەموان لە ماڵەکانتان بمێننەوە و لە مەدرید دوور نەکەونەوە.”

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دۆخی تەندروستی باشە و هیچ نیشانەیەکی تێدا دەرنەکەوتووە.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە هێرشبەرەکەی مێرەنگی هەمان ئەو کەلوپەلانەی ناو هۆڵی وەرزشی یاریزانانی تۆپی باسکەی یانەکەی بە کار هێناوە، کە لێیان دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button