ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: سەرجەم یاریزانانی ریاڵ مەدرید کەرەنتینە کران

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند تەواوی یاریزانانی یانەکەی دەخرێتە کەرەنتینەوە.

تادێت ڤایرۆسی کۆرۆنا پشێوی زیاتر دەنێتەوە و لە نوێترین پێشهاتیشدا تەواوی یارییەکانی خولی ئیسپانی دواخران و یاریزانێکی باسکەی ریاڵ مەدریدیش تووشی ڤایرۆسەکە هاتووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “دوابەدوای توشبوونی یاریزانێکمان ، بەهۆی ئەوەی تیمی تۆپی پێ و تیمی باسکەی ریاڵ مەدرید لە یەک دامەزراوەدان ، بڕیاردرا تەواوی یاریزانانی هەردوو وەرزشەکە بخرێنە ژێر کەرەنتینەوە”.

بەیاننامەکەی ریاڵ مەدرید دووپاتی لەوەش کردووەتەوە کە سەرجەم یاریزانەکانی تۆپی پێ و تۆپی باسکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button