ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مێسی لە پێناو ئازاد کردنی رۆنالدینهۆ چوار ملیۆن خەرج دەکات

یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هاوکاری رۆنالدینهۆی بەڕازیلی دەکات لە پێناو ئازاد کردنی.

رۆژنامەی تیم تاکی ئیسپانی بڵاویکردووە دوای دەستگیر کردنی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا ئەستێرەکی تانگۆ بریاریداوە هاوکاری ئەو یاریزانە بکات بۆ ئەوەی لە زیندان ئازاد بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە بڕی چوار ملیۆن یۆرۆ لە پێناوی خەرج دەکات.

رۆنالدینهۆ هەفتەی رابردوو بە هۆی بەکار هێنانی پاسپۆرتی ساختە، لە پاراگوای دەستگیر کراو و دوای 48 کاتژمێر لە ئازاد کردنی جارێکی دیکە دەستگیر کرا و رەوانەی زیندان کرا.

Back to top button