ئه‌وروپائیسپانیا

دۆخی ریال مەدرید لە لێواری تەقینەوەدایە

یاریگا
دوای دۆڕانەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ریال بێتیس، کارگێری ئەو یانەیە بیر لە گۆڕینی راهێنەری یانەکەیان دەکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری مێرنگی لەسەروی هەموویانەوە فلۆرێنتینۆ پێریزی سەرۆک یانە، پێیانوایە زینەدین زیدانی راهێنەر ئەزمونێکی باشی لە پلاندانان نیە و بۆیە ئەنجامەکانی یانەکەیان وەکو پێویست نین و بەم هۆیەوە لە ئەگەری بەدەست نەهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چاومپیۆنزلیگ، ئەوا بریار لە دوورخستنەوەی راهێنەری یانەکەیان دەدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە شاهانەکان دوو بژاردیان بەردەستە، یەکەمیان ماوریسیۆ پۆکێتینیۆی ئارجێنتیناییە ئەوی دیکەشیان ماسیمیلیانۆ ئالێگرئ ئیتاڵیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button