ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئامادەنێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە گۆڵپارێزی شاهانەکان لە یارییەکەی بەرامبەر ریال بێتیس لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە و ئەستەمە بتوانێت بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بەشداری بکات و پێدەچێت لە شوێنی ئەو ئاریۆلای گۆڵپارێزی یەدەگ پارێزگاری لە گۆڵەکەیان بکات.

کۆرتوا بەم دواییە توانیویەتی پارێزگارییەکی باش لە تۆرەکەی بکات، بۆیە ئەم هەواڵە پێدەچێت کێشەی گەورە بۆ ئەو یانەیە دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button