ئیتاڵیاگرنگترین

بۆبان بە تووندی هێرش دەکاتە سەر میلان

یاریگا-زڤۆنۆمیر بۆبان هێرشدەکاتە سەر میلان پاش ئەوەی دوێنێ شەممە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە وەک بەڕێوبەری گشتی یانەکە.

بۆبان وەک یاریزان بۆ دەیەیەک یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە، بەر لە نۆ مانگیش وەک بەڕێوبەری گشتی گەڕایەوە بەڵام کێشەکانی یانەکە چارەسەرنەبوون و دوورخستنەوەکەش دوای لێدوانێکی ئەو بەرێوبەرە هات.

ناوبراو بۆ گازیتا وتبووی ” رانگنیک بڕیار بوو ببێتە راهێنەری میلان بەڵام پاش ئەوەی سەری نەگرت پیۆلی وەک بژاردەیەکی ناچاری هەڵبژێردرا”.

دوای دوورخستنەوەشی وتی “نەمزانی کە لە کۆریای باکوورم، چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵ گازیتا لەڕووی یاساییەوە بێ کێشە بوو، ئەوان مانگ دوانزە لەگەڵ رانگنیک رێککەوتبوون بە بێ ئەوان من ئاگاداربم کەچی گازیدیس (خاوەنی یانەکە) لە تیڤی دەیوت پیۆلی راهێنەرێکی بێ وێنەیە و هەرگیز بیر لە گۆڕینی ناکەنەوە”.

زڤۆنۆمیر ئەوەشی ئاشکراکر بەمزووانە رانگنیک وەک بەڕێوبەر و راهێنەر دەست بەکار دەبێت و پیۆلی دووردەخرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button