ئینگڵته‌راگرنگترین

لاوە تازە دەرکەوتووەکەی بلوز دووبارە درەوشایەوە

یاریگا-بیڵی گیڵمۆر ئەو ناوەیە کە میدیاکانی ئینگلتەرای سەرسامکردووە.

ناوبراو تەمەنی تەنها ١٨ ساڵە و لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات، لە یاری رۆژی سێ شەممەی رابردوو بەرامبەر لیڤەرپوول لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو لە جامی ئینگلتتەرا و جگە لە یارمەتیدانی بلوز بۆ سەرکەوتن بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.

ئاستە بەرزەکەی بیڵی وایکرد فرانک لامپارد بۆ یەکەمجار لە پێکهاتەی سەرەکی چێڵسی لە پریمەرلیگ یاری پێبکات لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، گەنجە بەهرەدارەکە دووبارە بە باشترین یاریزانی یارییەکە هەڵبژێردرا کاتێک چێڵسی ٤-٠ شکستی بە ئێڤەرتۆن هێنا!

گیڵمۆڕ دەرچووی ئەکادیمیای چێڵسی خۆیەتی و دەچێتە پاڵ هەریەک لە  هۆدسن ئۆدۆی،  ، فیکایۆ تۆمۆری ، هۆدسن ئۆدۆی و  ماوسن ماونت لە ریزی ئەو یاریزانانەی لەم ساڵدا یاخود لە ساڵانی رابردوو لە ئەکادیمیای چێڵسی پێگەیشتوون و لە ئێستادا رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە تیمی یەکەمی بلوز دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button